Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
دەنگدەرانی تورکیا بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵات و دەستنیشانکردنی ئەندامانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان، رۆژی ٢٤ی حوزەیران روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.
ئەو رۆژژمێرەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئامادەیکردووە، جێبەجێدەکرێت.
لە هەڵبژاردنەکاندا لە ناوخۆی وڵات، ٥٦ ملیۆن و ٣٤٢ هەزارو ٢٦٣ کەس و لە دەرەوەی تورکیا، سێ ملیۆن و ٤٩ هەزارو ٦٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە کۆی گشتییان دەکاتە ٥٩ ملیۆن و ٣٩١ هەزارو ٣٢٨ کەس.
هەریەک لە پارتەکانی، ئاک پارتی، بەبەپە، بەتەپە، جەهەپە، دەپە، هەدەپە، هودا پار، ئیی پارتی، مەهەپە، پارتی سەعادەت و پارتی وەتەن بەشداریی لە هەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ٢٧ەمین خولی پەرلەمان دەکەن.
پارتە سیاسییەکان لیستی کاندیدانیان بۆ پەرلەمان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ٢١ی ئایار رادەستی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن دەکەن، دوایین لیستی کاندیدەکان رۆژی ٣٠ی ئایار رادەگەیەنرێت. دەنگدان لە دەرەوەی وڵات و لە دەروازە سنوورییەکان رۆژی حەوتی حوزەیران دەستپێدەکات.
له ته‌واوی ناوخۆی وڵات‌دا، كاته‌كانی ده‌نگدان له 08:00-17:00 ده‌بێت. لەکاتی ته‌واوبوونی وادەی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بێت كه چاوه‌ڕوانبێت له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌نگه‌كه‌ی بدات، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌نگده‌رانی سه‌رژمێر كرد و ناسنامهكانیانی وه‌رگرت به نۆره ریگه به ده‌نگدانیان ده‌دات. ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی له پاش ئه‌و كاتژمێره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دیاریكردووه بۆ ته‌واوبوونی ده‌نگدان، ده‌چن بۆ ده‌نگدان ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.
له ههڵژاردنهكهی 24ی حوزه‌یراندا، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویی سیاسیی توركیادا پارته سیاسییه‌كان به هاوپه‌یمانی ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه.
ئاك پارتی و مه‌هه‌په له 4ی ئایاردا پرۆتۆكۆڵی "هاوپه‌یمانی كۆماری"یان راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد و، جه‌هه‌په، ئیی پارتی، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموكرات له 5ی ئایاردا پرۆتۆكۆڵی "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی"یان راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد.
ئه‌و پارتانه‌ی هاوپه‌یمانیان پێكهێناوه به جیاجیا لیستی كاندیدی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌به‌په كه پشتیوانی له "هاوپه‌یمانی كۆماری" ده‌كات له‌سه‌ر لیستی ئاك پارتی كاندیدی په‌رله‌مانتار ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كه له "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی"دایه له‌سه‌ر لیستی ئیی پارتی كاندیدی په‌رله‌مانتارانی ده‌خاته‌ڕوو. به‌پێی چاكسازیه یاساییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه پێویست ناكات ده‌ست له پارته‌كه‌ی خۆیان بكشێننه‌وه.
جگه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا هاوكات سه‌ركۆماریش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێت. ده‌نگده‌ران هه‌ردوو كارته‌كه ده‌خه‌نه ناو زه‌رفێكه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری "هاوپەیمانی كۆماری" ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌یه، موحه‌ڕڕه‌م ئینجه-ش به‌ربژێری جه‌هه‌په و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش-یش به‌ربژێری هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌ڕاڵ ئاكشه‌نه‌ر و سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ت ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی پارتی وه‌ته‌ن، دۆغو پرینچهكیش له كێبڕكێی كۆكردنه‌وه‌ی ١٠٠ هه‌زار ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری.
له ١٢٣ نوێنه‌رایه‌تی له ٦٠ وڵات سندوق داده‌ندرێت و ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له ماوه‌ی ١٣ رۆژ له رێككه‌وتی ٧-١٩ی حوزه‌یران ده‌نگ بده‌ن.
له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار بۆ گه‌ڕی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی پێنج رۆژ ٣٠ی حوزه‌یران بۆ ٤ی تهمووز ده‌نگ ده‌درێت.