Salih Bilici,1 23
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
لە میانی بەشداریکردن لە دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و لەبارەی پێشھاتەکانەوە دوا.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات رایگەیاند: "ئێمە ھەمیشە ئامادەین، وەک ئەوەی ئەمڕۆ بچینە ناوی. (لە رۆژھەڵاتی فورات) چی پێویست بێت دەیکەین، ئێمە ھەرگیز رێگە نادەین بە بوونی تیرۆریستیان لەوێ و دروستکردنی ھەڕەشە بۆ تورکیا لەوێوە. ئەو ٢٣ ھەزار بارھەڵگر چەکە قورسەی ئەمریکا بێبەرامبەر ناردی دەچێتە کوێ؟ ئەو چەکانە نابنە ھەڕەشە بۆسەر تورکیا؟".
ئۆکتای لەبارەی منبج-ەوە گوتی: لەسەر مێز گفتوگۆی ئەوە دەکەین بە رەھەندە دیپلۆماسیەکانیشەوە. ئەگەرنا لە مەیداندا چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێمە رێگە بە ھیچ چالاکییەک نادەین کە ھەڕەشە لە ئاسایشی تورکیا بکات. ئەگەر شتێکی لەو جۆرە رووبدات، دەڵێین رەنگە شەوێک لەناکاودا بێین. لە منبج-یش ئەوە ئەنجام دەدەین".
فوئاد ئۆکتای لەبارەی کڕینی ئێس-٤٠٠ لە رووسیاوە ئاماژەی بەوە دا تورکیا کە بڕیار دەدات، تەنھا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە و گوتی: "لەبارەی S-٤٠٠ تورکیا بەرژەوەندی لە چیدا بێت ئەوە دەکات، بڕیاری خۆی دەدات و خۆی ھەڵیدەبژێرێت. لە ھەربابەتێکدا، جا ئەگەر واژوومان کردبێت، ئەوەی پێویست بکات ئەنجامی دەدەین. تورکیا ھەڵوێستێکی وەک کەلـلەڕەقی نییە. وای دەبینین یەکەم رادەستکردنی پەیوەندیدار بە ئێس-٤٠٠ لە مانگی تەمووزدا دەبێت. کڕینی ئێس-٤٠٠ بەو واتایە نایەت کە پاتریۆت 'ناکڕین'. ئێمە پێویستیمان بەوە و ئەگەر ھەلومەرجەکان بڕەخسێن لەمبارەیەوە دادەنیشتن و قسەی لەسەر دەکەین".
لە بارەی ھاوپەیمانی میللەتیشەوە، فوئاد ئۆکتای گوتی: "ئێوە کە بە ناڕاستەوخۆ ھەدەپەتان کردووە بە بەشێک لەم ھاوپەیمانێتییە، بێگومان ناتوانن بچنە بەردەمی گەل و بڵێن ئەمە بەشێکی ئەم ھاوپەیمانێتییەیە. رووبەڕووی شتێکی لەم جۆرە بووینەتەوە. دەچنە رۆژھەڵات، یەکێکیان نوێنەری نییە، دەچێتە شوێنێکی دیکە، ئەوەی تریان نوێنەری نییە. ئەمە گاڵتەکردنە بە گەل. گەلەکەمان ھەرگیز رێگا نادات گاڵتەی پێبکرێت. باجی ئەمەتان زۆر بە قورسی پێدەدات. خۆتان ٣١ی ئادار ئەمە دەبینن. ئایا ھاوپەیمانییەکە لەنێوان جەھەپە و ئییی پارتی-دایە؟ ھاوپەیمانی جەھەپە، ئییی پارتی، ھەدەپە... لەبەرئەوە ھەموو جۆرە پشتیوانییەکی چڕی پەکەکە دەبینن. ئایا پشتیوانی رێکخراوێکی تیرۆریستیی بۆ ھاوپەیمانییەک گونجاوە؟ ئایا شتێکی لەو شێوەیە دەبێتە جێی باس؟ رێکخراوی تیرۆریستی لە کەمپینی ھەڵبژاردندا چ ئیشێکی دەبێت؟".