Şerife Çetin
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
بڕۆكسل- AA
سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ریسزارد زارنێكی رایگه‌یاند: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه تا ئێستا توركیا له‌بوای ئابوورییدا به‌ده‌ستیهێناوه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێده‌دات له ئابووریی جیهانیی دوای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، رۆڵی گه‌وره بگێڕێت. نزیكیی له بازاڕی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، هێزی كاری خاوه‌ن توانای به‌رز و خاوه‌نكاری به‌هێز، سوودی ئێجگار گه‌وره‌ی بۆ توركیا ده‌بێت".
ریسزارد زارنێكی كه چواره‌م جاره ده‌بێته په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و پێشتریش پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای له ئه‌ستۆدا بووه، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دا.
زارنێكی وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناوه ناوه به قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن، باسی له‌وه‌شكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی ١٩٥٩ كاتێك توركیا داواكاریی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی ئه‌ورووپا و رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره كه له ١٩٦٣دا واژووكراوه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتننامه‌كه له‌ساڵی ١٩٦٣دا واژووكرا، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، و گوتی: "توركیا به‌شێكه له ئه‌ورووپا، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه گرنگییه‌كی سیاسیی گه‌وره‌ی هه‌یه" و راشیگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تورکیا یه‌كێكه له یه‌كه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی ئه‌ورووپا واژووكردووه، به‌ڵام توركیا به‌هۆی پێشهاته ئاڵۆزه سیاسییه‌كانه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، به‌ره‌وپێشچوون به‌ده‌ستبهێنێت".
- "پێویسته لایه‌نه‌كان چاو به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیاندا بخشێننه‌وه"
زارنێكی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشهاته جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و گوتی: "پێویسته هه‌ردوولا چاو به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیاندا بخشێننه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد له قۆناغی دوای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژه‌ڤی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بریتیی ده‌بێت له ئازادیی گه‌شتكردن و نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی گومركی.
سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گوتیشی: "كاتێک مرۆڤایه‌تیی جه‌نگی له دژی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا برده‌وه، چاو به زۆر شت‌دا ده‌خشێنێته‌وه" و حكوومه‌ته‌كان، دامه‌زراوه‌كان و هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت تواناكانیان له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان له بواره‌كانی ته‌ندروستیی و بازرگانییدا، چڕده‌كه‌نه‌وه.
ریسزارد زارنێكی باسی لەوەش کرد کە لە رووی ئابووریشەوە تورکیا هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی یەکێتی ئەورووپایە، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەکرێت تورکیا بتوانێت لە سندوقی پشتیوانی گەشەپێدانی ئەورووپا سوودمەندبێت و گوتی: "پێویستە چاو بە پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپادا بخشێندرێتەوە".
زارنێكی جەختی لە گرنگی پێگەی جیۆستراتیجی تورکیا کردەوە و رایگەیاند: "ئەم نزیکییە جوگرافییە، وا دەکات گەیشتن بە تورکیا لەچاو وڵاتانی کیشوەری ئاسیا زۆر خێراتر بێت".
سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیشکی خستەسەر ئەوەش کە بەرهەمهێنە ئەوروپییەکان دەتوانن لەڕێی بەرهەمهێنان لە تورکیا سوود لە کەمی خەرجی وەربگرن.
ریسزارد زارنێکی باسی لەوەش کرد کە ئەو سەرکەوتنانەی تا ئێستا تورکیا لە بواری ئابووریدا بەدەستیهێناون لە قۆناغی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دا رۆڵێکی زۆر گەورەتریان لە جیهانی ئابووریدا دەبێت.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەک سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی یەکێتی ئەورووپا-تورکیا ئامانجیان پتەوکردن و زیادکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایە و گوتی: "یەکێتی ئەورووپا و تورکیا پێویستە زاڵببن بەسەر جیاوازییەکانی نێوانیان، سەرنج بخەنە سەر ئەو بابەتانەی لەسەری رێککەوتوون و سوود لە ئەزموونی یەکتر وەربکردن".
ئەوەشی خستەڕوو کە گرووپەکەیان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە سەرنجی خستووەتە سەر ئەو چالاکییە فەرهەنگی و وەرزشیانەی کە ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەردوولا پێکەوە کۆدەکاتەوە، هیواشی خواست بتوانن رۆڵێکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەورووپا-تورکیا بگێڕن.