Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
پاقلاوه‌ی ئورفا كه به رۆنی خۆماڵی، ئاردی گه‌نم و فسته‌ق دروست ده‌كرێت و كارێكی زۆری پێویستە تا ئاماده ده‌كرێت بۆ سه‌ر سفره‌و خاونهكان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز خواستێكی زۆری له‌سه‌ره.
بەرزی پلەکانی گه‌رما كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆشی ئه‌و پاقلاوه‌یه دروست كردووه، وه‌ستایانی ئاماده‌كاری هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگه‌ی ناردنی بۆ پارێزگاكانی دیكه قه‌ره‌بووی ئه‌و كهمبازاڕیهیان بكه‌نه‌وه.
نرخی پاقلاوه‌كه كه له نێوان 30-70 دۆلاردایه و به‌پێی جۆریان ده‌گۆڕێت، خواستێكی زۆری هاووڵاتییانی له‌سه‌ره.
وه‌ستا مه‌همه‌ت ئوستونێللهر، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵه له‌و شاره‌دا سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌یه، بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی باشت هه‌بێت پێویسته ئه‌و مه‌واده‌ی به‌كاری ده‌هێنیت له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌ستایه‌ی دروستی ده‌كات باش بن".
ئوستونێللهر باسی له‌وه كرد كه له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیاوه خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه و گوتی: "ئه‌وه‌ی له بهرههمهكانماندا به‌كاری ده‌هێنین بریتین له رۆنی ئاسایی، فسته‌ق و ئارد. ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌رهه‌مه به‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بڵاو بكه‌ینه‌وه".