Yıldız Aktaş
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٥١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ٤٢١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، هەزار و ٥١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٢٩ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٨٧ هەزار و ٥٩٩ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٤٤ هەزار و ٣٣٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٢٧ هەزار و ٥٥٧ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٥٥٣ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣١ هەزار و ٤٠٥، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١٤ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە لە ئاستى كۆنترۆڵكردندايە. ئەمڕۆ هەزار و ٥١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. بە پابەندبوونمان سەردەكەوين. پێكەوەبوون و يەكگرتن هێزێكە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسەكە. پاڵپشتى ئەم هێزە بكەن".