Selma Kasap
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١٤ هەزار و ١٩٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی نۆ هەزار و ٥٨٦ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٥٢ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١٤ هەزار و ١٩٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی نۆ هەزار و ٥٨٦ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٥٢ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و چوار هه‌زار و ٩٤٦ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٣،٠٨ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٤،٨٦ـه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی ٤٧٥ هه‌زار و ٦٧٦ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٦٤ ملیۆن و ٤٨٧ هه‌زار و ٨٤١ دۆزه كه ٣٩ ملیۆن و ١٥٥ هه‌زار و ٣٠٩ی دۆزی یه‌كه‌م، ٢١ ملیۆن و ٦٣٥ هه‌زار و ٧٢٥ی دۆزی دووه‌م و سێ ملیۆن و ٦٩٦ هه‌زار و ٨٠٧ی دۆزی سێیه‌من.
تێکڕای ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٣٧٣ حاڵەت و ٥٠ هەزار و ٤٥٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆشییەوە وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خشتەی رۆژانەی ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: "ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی توشبوون له ماوه‌ی رابردوودا تۆمار کراوە. ئەگەر بەشداریی هەڵمەتەکانی کوتان نەکەین، ناتوانیان پەتاکە کۆنتڕۆڵ بکەین".
کۆجا، ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ماوەی دوو هەفتەدا ژمارەی توشبووان دوو هێندە زیادی کردووە و رایگه‌یاندووه: "چارەسەر ئەوەیە کە لە ئێستاوە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی توند بکرێنەوە و هاووڵاتیان لە نزیکترین دەرفەتدا خۆیان بکوتن، بنکەکانی کوتان بەشەو و رۆژ کراوەن".