جيهان, تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

لە عێراق و سعوودیە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زیادیان کردووە

Ali Semerci  | 22.07.2021 - نوێکردنەوە : 23.07.2021
لە عێراق و سعوودیە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زیادیان کردووە

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لە عێراق ٨١ کەس و لە سعوودیە ١٥ كه‌س دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەشت هەزار و ١٠٦ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراوە و حەوت هەزار و ٢٥٧ توشبووش چاکبوونەتەوە.

بەو شێوەیە کۆی گشتی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ١٨ هەزار و ١٠١ کەس، یەک ملیۆن و ٥٢٦ هەزار و ٩٥٣ حاڵەتی توشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٣٣١ کەسیان چاکبوونەتەوە.

بەهەمان شێوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە سعوودیەش لە هەڵکشاندان.

وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا ١٥ کەس گیانیان لەدەستاوە و هەزار و ١٦٤ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون، هەروەها هەزار و ٣٨٦ توشبووش چاکبوونەتەوە.

بەوشێوەیە کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە سعوودیە گەیشتوەتە هەشت هەزار و ١٣٠ کەس، ٥١٤ هەزار و ٤٤٦ حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەش تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە ٤٩٥ هەزار و ٦٥٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın