Yıldız Aktaş
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٣١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٨١ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٦ هەزار و ٢٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٣١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨١ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٧١٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٣٢ هەزار و ٣٧٩ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٤ مليۆن و ٧٠٠ هەزار و ٩٥١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٨٦ هەزار و ٨٢٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٦٣٩ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٣ هەزار و ٨٠٢ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٥٦٤ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥١،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٥ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- " ناچارين رێگرى لەم هەڵكشانە بكەين"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٣١١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە ١٠٠ حاڵەت لە دوێنێ زياترە. ناچارين رێگرى لەم هەڵكشانە بكەين. تا ناچارنەبن خۆتان لە بەريەككەوتن و جوڵانەوە بە دوور بگرن. بايەخ بە پاقژى بدەن. دەمامک ببەستن".