Tuğçenur Yılmaz,Tevfik Durul,Rewa Mahmood Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئەنقەرە-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو دەربارەی کڕینی سیستەمی S-400 گوتی: "تا ئێستا باس لە دواخستن یان وەستاندنی نەکراوە و شتێکی وا لە رۆژەڤدا نییە''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی کاروباری ئەورووپای ئەنجوومەنی نوێنەرانی رۆمانیا، ئانگەل تیلڤار کۆبوویەوە و دواتر لە دیوانی سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەورووپا وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە ئەمریکا داوای کردووە گرووپێکی کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا پێکبهێنرێت لەسەر دەنگۆی دروستکردنی هەڕەشە لە فڕۆکەی جەنگی F-35 و سیستەمەکانی ناتۆ لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400ەوە و گوتی: ''ئێمە گووتوومانە دەبێت ناتۆش لەنێو ئەم کۆمیسیۆنەدابێت''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند لەگەڵ لایەنی ئەمریکی باسیان لە دروستکردنی ئەم کۆمیسیۆنە و ئامانجەکانی کردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆر کردووە و گوتی: ''لەم قۆناغەداین واتە تا ئێستا هیچ پرسێک پەیوەست بە دواخستن و وەستاندنی بوونی نییە. ئەگەر گرووپێکی لەو چەشنە هەبێت ئەوا بێ مەرج دەمانەوێت بەڕێوەی بەرین و دەست پێ بکەین''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا به پێویستی زانی پسپۆڕان بڕیار له‌وه بده‌ن كه ئه‌و ده‌نگۆ و نیگه‌رانییانه‌ی ئه‌مریكا خستوونیه‌ته روو تا چه‌ند له جێی خۆیدان و گوتی: "ئێمه له‌مباره‌یه‌وه متمانه‌مان به‌خۆمانه. بۆیه داواكارییه‌كی بونیاتنهرانهمان پێشكه‌ش كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی وه‌ك پێشتر گوتوومه پێویسته به‌و پێشنیازه‌مان رازی بێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن له ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و گوتی: "بۆ قسه له‌سه‌ر دواخستن بكه‌ین؟ دواخستن په‌یوه‌ندی به‌و پرۆسه‌یه‌وه نییه. ئه‌وه گرێبه‌ستێكی ته‌واو بووه. ئێستا كاتی ئه‌وه نییه قسه له‌سه‌ر دواخستن بكه‌ین. ئه‌و لیژنه‌یه کۆدەبێتەوە و كار ده‌كات و راپۆرته‌كه‌ی ئاماده ده‌كات. پاشان ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین. به‌و پێشمه‌رجانه ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داواكاری وڵاته‌كه‌ی بونیاتنه‌ر و نیازپاكانهیه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش نیازپاك بێت ئه‌و داواكارییه‌مان قبوڵ ده‌كات و پسپۆڕانیش ئه‌مه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن".