Metin Mutanoğlu
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستووری پەرلەمانی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "ئەگەر بەڕێز تەیب نەبوایە، ئەوا نە جەھەپە نە ئەوانی دیکەش، باسیان لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ نەدەکرد و بەرەنگاریەکی بەم جۆرەی ئێستاش نەدەکرا".
جێگری پێشووی سەرۆکوەزیران و وەزیری پێشووی دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ کە ئێستا سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستووری پەرلەمانی تورکیایە، لەبارەی چوارەمین ساڵیادی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
بۆزدغ رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رێگری لە داگیرکردنی تورکیا لەلایەن فەتۆوە کرد و گوتی: "ئەگەر بەڕێز تەیب نەبوایە، ئەوا نە جەھەپە نە ئەوانی دیکەش، باسیان لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ نەدەکرد و بەرەنگاریەکی بەم جۆرەی ئێستاش نەدەکرا".
بۆزداغ راشیگەیاند کە ھەزاران بەڵگەیان بۆ ئەمریکا ناردووە بەمەستی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن، لەمبارەیەوە گوتی: "گوتیان بەڵگەکان رەتکراونەتەوە. منیش گوتم 'باشە ئەگەر رەتدەکرێتەوە ئەوا ئەو بەڵگانە بۆ دادگا بنێرن، با دادگا رەتی بکاتەوە'. سەرەڕای ئەمەش رەوانەی دادگایان نەکرد. چونکە ئەگەر بنێردرێتە دادگا ئەوا داوای رادەستکردنەوە لەلایەن دادگایەکی دادپەروەر و سەربەخۆ رەت ناکرێتەوە".
بەکر بۆزداغ لەبارەی رادەستکردنەوەی فەتۆ لە ئەمریکا و ھەڵوێستی رۆژئاوا لەمبارەیەوە گوتی: "ئەو شەوە وڵاتاتی یەکێتی ئەورووپا، بەشێکی زۆری وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا، نزایان دەکرد بۆ سەرکەوتنی کودەتا و بەو ھێزانەی لەدەستیان دایە ھاوکاریان پێشکەش بە تیرۆریستان کرد".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "چاوەڕێیان کرد. چاوەڕێی ئەوەیان کرد بەوەی کە ئاخۆ کودەتاکە سەرکەوتوو دەبێ. بەڵام چاوڕوانی ئەوان بووە مۆتەکە و کودەتا سەرکەوتوو نەبوو. ھاوکات چاوەڕێیان کرد تاکو دڵنیابن لەوەی کودەتاکە شکستی ھێناوە. دوای ئەمەش ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لێدوانیان دا. ھۆکارەکەی چییە؟ ھۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەوەی بەم ھەوڵەی کودەتایە ھەڵساوە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و تیرۆریستانی فەتۆیە لە نێو سوپای تورکیادا".
سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستووری پەرلەمانی تورکیا، بەکر بۆزداغ راشیگەیاند "لە چوارچێوەی رێککەوتنی رادەستکردنەوەی تاوانباران لە نێوان ئەمریکا و تورکیا، ئێمە داواکاری خۆمان پێشکەش کرد. بەپێی ئەو رێککەوتنە، پێویستە دەستبەجێ داواکەی تورکیا جێبەجێ بکەن".
بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبوایە ئەوا بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە رۆژەڤی تورکیادا نەدەبوو، گوتیشی: "تەیب ئەردۆغان رێگری لە داگیرکردنی تورکیا لەلایەن فەتۆوە کردووە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەسھێناوە".