Mehmet Kumcağız
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
ئادیامان - AA
لە پارێزگای ئادیامان سروشت لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا دیمەنێکی رەنگاوڕەنگی بەخشی.
لەو پارێزگایە کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، دار بادەم گوڵی کردووە و نێرگز و گوڵاڵەسوورەکان پشکوتوون.
لە شارەکەدا کە دیمەنە جوانەکانی بەهار بەدی دەکرێت، خەڵک هەوڵ دەدەن ئەگەر بۆ ساتێکیش بێت ئەو ئازار و دڵتەنگییە لەبیر بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە دووچاری هاتوون.
لە کاتێکدا کە پاشماوەی باڵەخانە وێرانبووەکان لە زۆر شوێنی شارەکەدا، خەم و ئازارەکان بیردەخاتەوە، پشکوتنی گوڵەکان جوانی بەهار پیشان دەدات.
ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکان دوور بکەونەوە، لەو ناوچانەی کە جوانی سروشتییان تێدا بەدی دەکرێت کات بەسەر دەبەن.