Sarp Özer
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
تورکیا و کۆماری قوبرسی باکووری تورکی، لە ٦-١٠ی ئەیلوولدا ''مانۆڕی گەردەلوولی دەریای ناوەڕاست- نەقیبی شەهید جەنگیز تۆپاڵ'' ئەنجام دەدەن.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، مانۆڕەکەک کە لە ٦-١٠ی ئەیلوولدا، لە لایەن فەرماندەیی هێزەکانی ئاشتیی قوبرسی تورکی و فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کۆماری قوبرسی باکووری تورکیەوە سازدەکرێت، لە کۆماری قوبرسی باکووری تورکی بەرێوەدەچێت.
مانۆڕی گەردەلوولی دەریای ناوەڕاست- نەقیبی شەهید جەنگیز تۆپاڵ کە هەموو ساڵێک بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەنێوان فەرماندەیی هێزەکانی ئاشتیی قوبرسی تورکی و فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کۆماری قوبرسی باکووری تورکیەوە سازدەکرێت، ئامانج لێی مەشق و راهێنان و پێشخستنی ئەو بوارانەیە کە دەتوانرێت هاریکارییان تێدا بکرێت و پێکەوە کاری تێدا بکرێت.
هەروەها هێزەکانی ئاسمانیی، دەریایی و وشکانیی تورکیا بەشداری لەو مانۆڕەدا دەکەن.