Osman Akça
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
ئانتالیا - AA
کارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە درێژەی هەیە کە دارستانەکانی قەزای مارماریس سەربە پارێزگا موغڵای گرتووەتەوە.
بلێسەی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی ناوچەی هیسارۆنو بەرزدەبێتەوە بە کاریگەری باوە تەشەنەی کردە دەورووبەری ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سەنتەری شاری مارماریس.
بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە ناو بە ناو ئاراستەی دەگۆڕێت، تیمەکان دووچاری سەختی دەبنەوە لە کۆنترۆڵکردنیدا، هاوکات بوونی دووکەڵی زۆر کاری تیمەکانی سەخت کردووە.
ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کە رەوانەی ناوچەکە کراون، بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاوکات هاووڵاتییانیش پشتیوانی لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.