İlkay Guder,Muhammet Ali Kemal
24 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: ''کۆماری تورکیا کە لەرێگەی کولتووری دیموکراسیی، ناسنامەی دەوڵەتی سەروەریی یاسا، هێزی روو لە هەڵکشانی و ئەزموونەکەیەوە، رۆژ لەدوای رۆژ گرنگیی پێگەی گەردوونیی زیاتر دەردەکەوێت، لەلایەکەوە هەموو جۆرە پێداویستییەکی هاووڵاتییانی دەستەبەر دەکات و لەلایەکی دیکەوە هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ لەپێناو لەئەستۆگرتنی لێپرسراویەتی بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی لەناوچەکە و جیهاندا''.
لەراگەیەنراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی راوێژکاریی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە بینالی یڵدرم پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا یڵدرم رایگەیاندووە: ''تورکیا کە دەست و دڵکراوەترین وڵاتی دونیایە لەرووی هاوکاریی مرۆیی گەردوونییەوە، بەهەموو هێزییەوە بووەتە کەسی بێکەسان، پارێزەری ستەملێکراو و مافخوراوان و ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەمە''.
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ''کۆماری تورکیا کە لەرێگەی کولتووری دیموکراسیی، ناسنامەی دەوڵەتی سەروەریی یاسا، هێزی روو لە هەڵکشانی و ئەزموونەکەیەوە، رۆژ لەدوای رۆژ گرنگیی پێگەی گەردوونیی زیاتر دەردەکەوێت، لەلایەکەوە هەموو جۆرە پێداویستییەکی هاووڵاتییانی دەستەبەر دەکات و لەلایەکی دیکەوە هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ لەپێناو لەئەستۆگرتنی لێپرسراویەتی بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی لەناوچەکە و جیهاندا''.