Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی یەکەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون لەبارەی بڕیاری دادگای تورکیا پەیوەندیدار بە برونسۆن گوتی: "ئەوەی نیشانداوە کە تورکیا دەوڵەتی یاسا و دیموکراتییە،و دادگا لە تورکیا بێ لایەن و سەربەخۆییە".
ئاڵتون لە لێدوانێکیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ دادگایکردنی پیاوی ئایینی بەڕەگەز ئەمریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن کرد کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و سیخوریکردن بە ناوی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی لەلایەن تورکیاوە بەسەردا سەپێنراوە.
فەخرەددین ئاڵتون لەبارەی بڕیاری دادگای تورکیا پەیوەندیدار بە برونسۆن گوتی: "ئەوەی نیشانداوە کە تورکیا دەوڵەتی یاسا و دیموکراتییە،و دادگا لە تورکیا بێ لایەن و سەربەخۆییە".
ئاڵتون گوتیشی: "ھەروەک دادگاکانی تورکیا، کۆماری تورکیاش رێنمایی لە ھیچ کەس و دەسەڵات و ئۆرگانێک وەرناگرێت".
سەرۆکی یەکەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون زیاتر گوتیشی: "دەمانەوێت دووبارە ئەوە وەبیر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بھێنینەوە کە تورکیا دەوڵەتێکی یاسایی دیموکراتییە و دادگاکانی تورکیا سەربەخۆن".