Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
پیاوی ئایینی بەڕەگەز ئەمریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی تاوان لە پێناو ھەردوو رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) و پەکەکە لە تورکیا، لە لایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا و پاشانیش بڕیاری زیندانیکردنی لە ماڵ و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات لەسەر برونسۆن ھەڵگیرا. ھەر لە دوای ئەمەش برۆنسۆن بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە تورکیاوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کەوت.
ئەمڕۆ لە دوای بڕیاری ھۆبەی ٢ی دادگای سزای قورسی ئیزمیر بە سزادانی برونسۆن بە سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژ و پاشانیش ئازادکردنی بەھۆی ئەوەی ئەو ماوەی دەستبەسەرکراوە نزیکە لە ماوەی سزاکەی، ناوبراو گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی ئالسانجاک و ماوەیەک لەو شوێنە مایەوە.
دواتریش کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە، جێفری ھۆڤینیار یاوەری برونسۆن و ھاوسەرەکەی بوو تا فڕۆکەخانە.
رێوشوێنی ئەمنی توند لە فڕۆکەخانە گیرایەبەر.
دواتریش برونسۆن لەگەڵ ھاوسەرەکەی تورکیای بەجێھێشت و بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کەوت.
پارێزەری برۆنسۆن، ئیسماعیل جەم ھالاڤۆرت لە فڕۆکەخانە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە بریکاردارەکەی چووەتە ئەڵمانیا و لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەو وڵاتە بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت.