Sinan Doğan
10 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2023
قایسەری-AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٨ پلە لە پارێزگای قایسەری ناوەڕاستی توركیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٥:٢٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی روویداوە چەقەکەی شارۆچکەی هاجیلار سەربە پارێزگای قایسەری بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.

جێگری پارێزگاری قایسەری، شەنۆل ئەسمەر لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دیاریکراوە کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە، هەروەها یەکە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە کارە مەیدانییەکانیان.
لای خۆیەوە سەرۆکی گەورەشارەوانی قایسەری، مەمدوح بویوککڵچ رایگەیاند: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە. تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان. خودا لە هەموو جۆرە کارەساتێک بمانپارێزێت".