Orhan Onur Gemici
21 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە کەنداوی کوشئاداسی لە دەریای ئیجەی هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٠٢:٤٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە کەنداوی قەزای کوشئاداسی لە سنووری کارگێڕی پارێزگای ئایدن روویداوە.
ئەوەش هاتووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٣،١١ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.