Ömer Kundakçı
06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2021
موغڵا - AA
هه‌وڵه‌كان له ئاسمان و وشكانی درێژه‌یان هه‌یه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرەی کە دارستانه‌كانی قەزای دالمان سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیای، گرتووەتەوە.
لە ناوچەی درهكۆی گەڕەکی ئاتاکێنت، كاته‌كانی شەو بە هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه ئاگر كه‌وته‌وه.
به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كه بەهۆی تونده‌باوه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، پێنج ئۆتۆمبێلی ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له، ٥٣ ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنه‌وه، ١٧ تانکەری ئاو، ١٠ بلدۆزەر ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندان و كرێكارانی ئاگرکوژێنەوە له كاردان.
هەروەها له‌گه‌ڵ بەرەبەیاندا، سێ فڕۆکە و ١٦ هێلیکۆپتەر بەشدارییان كرد لە هەڵمهتی کوژاندنەوەی ئاگره‌كه‌دا.
تیمه‌كان هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه.