Şener Toktaş
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
به‌دلیس – AA
قه‌ڵای كهف كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕته‌وه و ٢٣٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته قه‌زای ئادیلجه‌ڤاز له پارێزگای به‌دلیس دوای ٥٠ ساڵ ده‌ست كراوه‌ته‌وه به هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی تیایدا.
كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی كه به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاری توركیا و به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئههڵات، میكائیل ئهرجهك ده‌ستی پێ كردووه تیمێكی ١٥ كه‌سی كاری تیادا ده‌كه‌ن و راوێژكاری زانستی پڕۆژه‌كه‌ش مامۆستا له به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆی یونزونجویڵ وان، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسماعیل جۆشكون'ه.
له قه‌ڵای كاف كه له سه‌رده‌می شای ئورارتوییه‌كان روسای دووه‌م له قه‌دپاڵی چیای سوپهان كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ڕوانێت بونیاد نراوه، چه‌ند پارچه به‌رد و سیرامیكێك دۆزراونه‌ته‌وه كه نووسینی بزمارییان له‌سه‌ره.
- "مێژووی قه‌ڵاكه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئیسماعیل جۆشكون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خۆشحاڵه دوای په‌نجا ساڵ ده‌ست كراوه‌ته‌وه به كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی له‌و قه‌ڵایه و له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ستیان كردووه به به‌شی هۆڵی كۆشكی ناو قه‌ڵاكه و گوتی: "له كاره‌كانماندا ژماره‌یه‌ك سه‌ره‌داوی گرنگمان دۆزیوونه‌ته‌وه. دوو به‌ڵگه‌مان دۆزیوونه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر به‌رد و سیرامیك به خه‌تی بزماریی نووسراوه.
كاره‌كانمان له هۆڵی كۆشكی قه‌ڵاكه به‌ڕێوه ده‌چن كه له سه‌رده‌می رووسای دووه‌م بونیاد نراوه كه له ٦٨٥-٦٤٥ پ. ز. پاشای ئورارتوییه‌كان بووه. مێژووی كۆشكه‌كه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پ. ز. ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ئه‌نجامی كاره‌كانماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له قه‌ڵاكه‌دا رووی داوه".
جۆشكون ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ئاگركه‌وتنه‌وه له قه‌ڵاكه‌دا تاڵانكارییهكی زۆر له كۆشكدا رووی داوه و گوتی: "له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ده‌مانه‌وێت زۆرترین سه‌ره‌داوی ئه‌و سه‌رده‌مه بدۆزینه‌وه و جارێكی دیكه پێیه‌كانی فیل بخه‌ینه‌وه سه‌ر پێ. مێژووی ئه‌م قه‌ڵایه مێژووییه‌كی ٢٦٥٠ ساڵییه، یه‌كێكه له‌و قه‌ڵایانه‌ی رووسای دووه‌م له‌و كاته‌دا بونیادی ناوه كه سه‌رده‌می ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێتی بووه. له كاره‌كانی پێشووتردا ٣٠ ژووری كۆشكه‌كه ده‌ستنیشان كرابوون، به‌ڵام پێمان وایه به‌لایكه‌م ١٠٠ ژوور ده‌بێت. پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێین ساڵی داهاتوو هه‌ڵكۆڵین له ژووره‌كانی دیكه ئه‌نجام بده‌ین. له رێگای ئه‌م كارانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌م شوێنه‌واری سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان زیندوو رابگرین، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین خزمه‌ت به شوێنه‌وارناسی ئادیلجهڤازیش بكه‌ین".
قائیماقیمی ئادیلجه‌ڤاز، ئیسماعیل ده‌میریش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه قه‌ڵای كاف یه‌كێكه له كۆنترین شوێنه‌واره‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، گوتی: "ئه‌م قه‌ڵایه كه بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه و قهزاكهشمان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌نجامدانی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان رۆڵی ده‌بێت بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان له رووی گه‌شتیارییه‌وه. سوپاسی تیمه‌كان ده‌كه‌ین".