23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگەیاند كه ئه‌و دوو تیرۆریستەی په‌كه‌كه له ٢٠ی حوزه‌یراندا له گونده‌واری به‌دلیس له چالاكی خران، ره‌جه‌ب یاشار و عه‌بدولقه‌هار چۆبان بوون كه ناویان له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندا بووه.
له راگەیەنراوێکدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كاندا، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه‌ی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه و یه‌كه‌كانی كۆماندۆی جه‌ندرمه، رۆژی شه‌ممه ٢٠ی حوزه‌یران له گونده‌واری شارۆچكه‌ی تاتوان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
له راگەیەنراوەکەدا هاتووه ''ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكی پاڵپشت به هێزی ئاسمانیی له چالاكی خران، بریتی بوون له ره‌جه‌ب یاشار كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی 'ده‌رسیم چهكتار'ه و یه‌كێك بوو له به‌ناو به‌رپرسانی ویلایه‌تی گارزان كه بڕی ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌ك خه‌ڵات له‌سه‌ری دانرابوو، له‌گه‌ڵ عهبدولقاهار چۆبان به ناوی نهێنیی 'چهكتار جانفیدا' كه ناویان له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندا بوو''.