Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵ کە ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیخستووە و، ناسراوە بە "İstanbul Photo Awards 2026" ئاشکرا کران.
بۆ ئەم پێشبڕکێیە نزیکەی ١٩ هەزار وێنە پێشکەش کراون و، ٢٦ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان وەرگرت.
لە نێو ئەو وێنانەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە نێردراون، ئەمساڵ بەرهەمی فۆتۆگرافەری فەڵەستینی، هەیسەم عیماد بە ناوی "غەززە، ئومێد نییە" بە شایستەی خەڵاتی "وێنەی ساڵ" دانرا.
لە وێنەکەدا منداڵێکی دوو ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە لەژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدا چارەسەر وەردەگرێت، لە ئامێزی دایکیدا ماندوو و هیلاک دەردەکەوێت.
براوەکانی خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ کە لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیەوە بووەتە پلاتفۆڕمێکی جیهانیی و هەتا ئێستا ٢١ هەزار فۆتۆگرافەر ناویان تێدا تۆمارکردووە، لە دانیشتنێکی ئۆنلاینی لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتیی کە پێکهاتووە لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی جیهانی وێنە، دیاریکران.
لە لێژنەی دادوەریی ئەمساڵدا فۆتۆگرافەری ناشناڵ جیۆگرافیک و دامەزرێنەری ڤیتاڵ ئیمپاکتس، ئامی ڤیتالێ و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووس، کارۆڵ گوزی و ئەندامی ئاژانسی نوور و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووس، یوری کۆزیرێڤ و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووس زی گڵۆب ئاند مەیڵ، گۆران تۆماسێڤیچ و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووسی پێشکەوتوو لە بواری وەرزشیدا، گێتی ئیمەیجز و فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووس لە بواری وەرزشی، کامیرۆن سپێنسەر و فۆتۆگرافەرانی ڕۆژنامەنووس، ئەحمەد سێل و فورات یورداکوڵ، لەگەڵ هەر یەک لە فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەنووسان، نیکۆڵ تونگ و محەمەد موحسین کە لەم ساڵانوی دواییدا بە کارەکانیان بوونە جێی باس، بەشدار بوون.
فۆتۆگرافەری ئەسۆشییەتد پرێس، جیهاد ئەلشەریف لە بەشی هەواڵی زنجیرەیی بۆ وێنەکانی برسێتی لە غەززە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەروەها فۆتۆگرافەر، ئەلێکس وایتهێد لە بەشی تاکە وێنەی وەرزشی و فۆتۆگرافەر، تاریق زەیدی لە بەشی وەرزشی زنجیرەیی بۆ وێنەی زۆرانبازیی نوبا لە سوودان، بوونە یەکەم.
فۆتۆگرافەر، ئۆلیسیا کورپیایێڤا بۆ وێنەی پشکنینی کۆرپەی بەردبووی مامۆس و فۆتۆگرافەر، جۆش ئێدێڵسۆن بۆ وێنەی ئاگرکەوتنەوەکانی کالیفۆرنیا، لە بەشەکانی تاک و زنجیرەیی ژینگەدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
هاوکات فۆتۆگرافەری نیویۆرک تایمز، ساهر ئەلغۆرە لە بەشی تاکە وێنەی پۆرترێت و فۆتۆگرافەر، ئارێز قادری لە بەشی پۆرترێتی زنجیرەیی بۆ وێنەی منداڵانی ئەفغانستان، وەک براوەی یەکەم دیاری کران.
فۆتۆگرافەر، دیێگۆ ئیبارا لە هەردوو بەشی تاک و زنجیرەیی ژیانی ڕۆژانە بۆ وێنەکانی قوتابخانەی کچانی ئەفغانستان و بنیاتنانەوەی سووریا، خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.
بە گشتی لە ١٠ بەشدا ٣٠ خەڵات بە بڕی ٥٨ هەزار دۆلار دابەش کرا. ئاماژە بەوە کراوە کە وێنە براوەکان لە ئەلبوومێکی تایبەت و پێشانگا جیاوازەکاندا نمایش دەکرێن.
ئەم پێشبڕکێیە بە سپۆنسەری تورکسێڵ ئەنجام دراوە و، دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"ەوە زانیاریی لەبارەی ئەو وێنانەی خەڵاتیان بەدەستهێناوە وئەندامانی لیژنەی داوەری دەستبخەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
