Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، داوای كرد پارێزبه‌ندییه‌کانی یاسایی هه‌ڵبگیرێن و گوتی: "واتا بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان بێ جیاوازیه بۆ پارتەكان، له ئێستادا له په‌رله‌مان وه‌ك دۆسیه 506 سكاڵای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی هه‌یه، با هه‌موو به یه‌كجار هه‌ڵبگرین. ئاك پارتی هیچ دۆسیه‌یه‌كی نییه لێی بترسێت. هیچ ناترسین".
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆنفیدراسیۆنی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی توركیا، داودئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی پارێزبهندیهکانی یاسایی گوتی: "وه‌رن با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه پارێزبه‌ندیمان هه‌ڵگرین. واتا بانگه‌وازه‌كه‌ی ئهمڕؤمان بێ جیاوازیه بۆ هه‌موو پارتەكان، له ئێستادا له په‌رله‌مان وه‌ك دۆسیه 506 سكاڵای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی هه‌یه، با هه‌موو به یه‌كجار هه‌ڵبگرین. ئاك پارتی هیچ دۆسیه‌یه‌كی نییه لێی بترسێت. هیچ ناترسین".
سه‌رۆکوه‌زیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كاته‌كانی ئێواره به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێده‌كه‌وێت و گوتی: "ئێستا ده‌بینین هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌م سنگ ده‌رپه‌ڕاندنه ساختانه. به‌ڵام نابێت به‌م سكاڵانامانه په‌رله‌مان سه‌رقاڵ بكه‌ن. به دانیشتنێك ته‌واوی ده‌كه‌ین و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕین. تا ئێواره چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیان ده‌بم. كاتێك چووین بۆ بڕۆكسڵ، ئێمه‌یش هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رانبه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نین. ئه‌وان هه‌ر وه‌ڵامێكیان هه‌بێت، ئێمه ئه‌و بابه‌ته ده‌به‌ینه په‌رله‌مان و ده‌بینین ئه‌وان چ ههڵوێستیێكان ده‌بێت".