Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرد له‌باره‌ی دووباره چاوخشاندنه‌وه به دۆسیه‌ی فۆتۆگرافه‌ری فه‌ڵه‌ستینی ئاژانسه‌كه، موسته‌فا خه‌روف.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆل كازانجی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل، گیلاد ئێردان كرد.
له نامه‌كه‌یدا، كازانجی داوای كرد دووباره چاو به دۆسیه‌ی خهروفدا بخشێنرێته‌وه، كه به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه له 22ی كانوونی دووه‌مدا له ماڵه‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی قودس ده‌ستگیركراوه و، له قودسه‌وه سنوورداشكراوه و، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ناردنه‌وه بووه‌ته‌وه بۆ ئوردن.
كازانجی باسی له‌وه كرد كه داواكاری خه‌روف بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی خانه‌واده ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه ناوبراو زیاتر له 20 ساڵه له قودس ده‌ژی.
راشیگه‌یاند: "گومانمان هه‌یه كه سنوورداشكردنه‌وه و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی خه‌روف بۆ ئوردن به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه حكوومه‌تی ئیسرائیل نیگه‌ران بووه له چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی".
كازانجی له نامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ و، ئازادی راگه‌یاندن و راده‌بڕین چاو به دۆسیه‌كه‌ی خهروفدا بحشێنرێتهوه و، پێویسته مۆڵه‌تی مانه‌وه و یه‌كخستنی خانه‌واده‌ی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌ی كازانجیدا هاتووه: "زۆر نیگه‌رانین له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خه‌روف و پێشێلكردنی ئازادی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه".