Mustafa Hatipoğlu
04 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2024
ئیستانبوڵ - AA
لە ناوچەی بۆغازیچی ئۆنگۆرونوم لە ڤانیکۆی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، دەستکرا بە ڕووخاندنی ئەو بینا و زیادەڕۆییانەی بەبێ مۆڵەت دروستکراون.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا لە وەزارەتی ژینگە، شارسازی و گۆڕانی کەشوهەوا، کاتەکانی بەیانی سەردانی ئەو شوێنەیان کرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی بینایان تێدا دروست کراوە و کارەکانیان ڕاگیراوە.

تیمەکان بە ئامێری کارکردن (شۆفڵ) دەستیان کرد بە ڕووخاندنی ئەو زیادەڕۆییانەی بەبێ مۆڵەت دروستکراون.
