Muhammed Gencebay Gür
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی گیرخواردن و چەقینی کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی ئیستانبوڵ، دەریاوانی لە گەرووەکە هەڵپەسێردرا.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند: ''کەشتیی بارهەڵگری MKK-1 کە درێژییەکەی ١٤٢ مەترە لە کاتی گەشتێکیدا لە ئۆکرایناوە بۆ ئیستانبوڵ لە ئوموریەری گیریخواردووە و چەقیوە، بەمەبەستی رزگارکردنی، تیمە پسپۆڕەکانمان، کەشتی نەنە خاتوون، بەلەمی راکێشانی کورتارما -٥، ٨ و ٩ و بەلەمی KEGM-8مان بەپەلە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە، دەریاوانی لە گەرووی ئیستانبوڵ بەشێوەیەکی کاتیی هەڵپەسێردراوە.