Koray Taşdemir
26 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
ئەمینە ئەردۆغان'ی هاوسەری سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی ئەمینە ئەردۆغان'دا هاتووە، "فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر زیندوو کردنەوەی بەهاکانمانە. بەهێز کردنی یەکەی خێزانیمان و هیوادارم بۆ گواستنەوەی میراتی کولتووریمان بۆ جیلەکانی داهاتوو، بەردەوام بێت لەسەر ئەرکەکەی".
جێی ئاماژەیە حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر کە لە لایەن یەکێتیی جیھانی ئێتنۆسپۆرەوە لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیایی کرا.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە ٣٥ وڵات بەشدار بوون و ئەمڕۆ دوا ڕۆژی بوو، وەرزشە نەریتییەکان و یارییەکان نمایش کران.