Yıldız Nevin Gündoğmuş,Çağla Koç
22 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
هاوسەری سەرکۆماری تورکیا، ئەمینە ئەردۆغان بەشداری کرد لە هەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە سازکراوە.
ئەمینە ئەردۆغان، لەو وێنانە ورد بووەوە کە بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا گیراون و دابەشکراون بەسەر بەشەکانی "هەواڵ"، "ژینگە-ژیان" و "وەرزش" و، بەشەکانی "بوومەلەرزە: ئومێد" و "غەززە: بەڵگە" کە بەتایبەتی بۆ پێشبڕکێکەی ئەمساڵ زیاد کراون.

هاوسەری سەرکۆماری تورکیا، ئەمینە ئەردۆغان زانیاری لە سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز وەرگرت و، لە بەشی "هەواڵ" دەنگی بە وێنەی "زەبەلاحێک لە گەروودا" دا کە لەلایەن محەمەد ئەنەس یڵدرمەوە وێنەى گیراوە، کە وێنەی گەورەترین کەشتی جەنگی دروستکراوی ناوخۆی تورکیایە و بەبۆنەی ١٠٠مین ساڵیادی کۆماری تورکیاوە لە ڕێوڕەسمێکدا کە لەگەڵ ١٠٠ کەشتی دیکە نمایشێکیان لە گەرووی ئیستانبوڵ ئەنجامدا و ئەم کەشتیە ڕێبەری دەکردن.

ئەمینە ئەردۆغان کە لە بابەتی ژینگەدا پێشەنگی ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی کردووە، لە بەشی "ژینگە-ژیان" دەنگی بە وێنەی "پردی وشکەساڵیی" دا کە لەلایەن ئۆغوز یەتەر-ەوە چرکێندراوە و تیشک دەخاتە سەر مەترسیی وشکەساڵی، لە هەمان بەشدا دەنگی بە وێنەی "ڕەنگەکانی سروشت" دا کە لەلایەن عەلی فاتیح ئاکچایەوە چرکێندراوە.

هەروەها لە بەشی "وەرزش" ئەمینە ئەردۆغان دەنگی بە وێنەی "تۆپخانەکانی زبڵدان" دا کە لەلایەن ئانیکا هامەرشلاگەوە وێنەى گیراوە و، ئاماژە بە مەترسییەکانی کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک دەکات بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ لە گینیا.

ئەمینە ئەردۆغان کە هەمیشە باس لەو تراژیدیە مرۆییە دەکات بەسەر منداڵان دێت لە غەززەی داگیرکراو، لە بەشی "غەززە: بەڵگە"دا، دەنگی بە وێنەی "لەگەڵمبە دایکە" دا، کە لەلایەن ئەشرەف عەمرا لە میانی گواستنەوەی قوربانیانی بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیل کە منداڵیشیان لە نێودابووە بۆ نەخۆشخانەی ئەقسا لە شاری دیر بەلەح چرکێندراوە.

لە بەشی "بوومەلەرزە: ئومێد" ئەمینە ئەردۆغان وێنەی"منداڵان قوربانیی بوومەلەرزە"ی مەهمەت عەلی ئۆزجانی هەڵبژارد.

