گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماریە ھارف گوتی: "حکومەتی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری ھەڵمەتی دژی گەندەڵی لە ئیستەنبوڵ دەکا و چاوەڕوانی شەفافیەت، داوەریی و جێبەجێکردنی ستانداردی باڵا لە دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا دەکا."
ھارف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئیدارەی واشنتۆن جارێ ناتوانێ بۆچوونی خۆی لە بارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بدا کە تێوەگلاون لە پرسی بەرتیلخۆری و گەندەڵی. بەڵام چاوەڕوانی شەفافیەت و جێبەجێکردنی ستانداردی باڵا دەکا لە دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا.