بانگۆی
ھەرچەندە رای گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وا دەزانی ھۆی شەڕ و نائارامی گروپی سەلەکای موسڵمانانەکانە لە ئەفریقای ناوەڕاست، بەڵام موسڵمانەکان دەڵێن چەکدارانی تونڕەوی مەسیحی دەستدرێژیی دەکەنە سەریان.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بانگۆی ی پایتەختی کۆماری ئەفریقا، سەردانی گەڕەکێکی موسڵمانەکانی کرد. لەوێ چەند کەس ئاشکرایانکرد لە لایەن چەکدارە توندڕەوەکانی مەسیحییەکانەوە دووچاری ئازار و دەستدرێژیی بوونەتەوە.
یەکێ لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بەشیرە، دەڵێ پێش دەستپێکردنی ئانارامییەکان لە گەڕەکێکی مەسیحیاندا دەژیا، لەگەڵ دەستپێکردنی نائارامییەکان لەو گەڕەکە باری کردووە.
بەشیر گوتی: "لەو چەند رۆژەی داواییدا چەتە مەسیحییەکان ھێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئێمە، مزگەوت و ماڵ و موڵکی ئێمەیان سوتاند. بە چاوی خۆم بینیم مەسیحییەکان چوار کەسیان کوشت یەکیان برای من بوو، تەنیا چەتە مەسیحییەکان ھێرش ناکەنە سەرمان، بەڵکو مەسیحییەکان ھەموویان ھێرش دەکەنە سەر موسڵمانان."
سەرپەرشتیاری یەکێ لە مزگەوتەکانی ئەو گەڕەکە، یەحیا ئەبوبەکرە، یەحیا گوتی: "ژمارەیەکی زۆری چەتەکان ھێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئیمە، تەنیا لە یەک رۆژدا ١٠٨ موسڵمانیان لە گەڕەکی ئێمە کوشت. ئیمە داوای ئاشتی دەکەین بەڵام چەتە مەسیحییەکان ھێرشمان دەکەنە سەر و دەمانکوژن."
دانیشتوویەکی دیکەی ئەو گەڕەکە بە ناوی سەلما ببۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چەتە مەسیحییەکان چوار منداڵی منیان کوشت، تەمەنیان لە نێوان دوو تا ١٠ ساڵی بوو، دووانیان کوڕ و دووانی دیکە کچ بوون."
ئێستا رەوشی ئەو موسڵمانانە وەکو خۆیان دەڵێن زۆر نا لەبارە و لەبەردەم هەڕەشەی مەسیحیەە توندڕەوەکاندان.