توركيا

ئەردۆغان: "گەورەکردن و زیندووکردنەوەی پرسی ئێران قبوڵ ناکەین"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێمە وەک تورکیا دووبارە زیندووکردنەوەی قەیرانەکان قبوڵ ناکەین بە تایبەتی پرسی ناوەکی ئێران".

Abdullah Shukur  | 21.05.2018 - نوێکردنەوە : 22.05.2018
ئەردۆغان: "گەورەکردن و زیندووکردنەوەی پرسی ئێران قبوڵ ناکەین"

Ankara
ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە وەک تورکیا دووبارە زیندووکردنەوەی قەیرانەکان قبوڵ ناکەین بە تایبەتی پرسی ناوەکی ئێران".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پرۆگرامی بەربانگ لەگەڵ باڵیزی وڵاتان لە ناوەندی گشتی ئاک پارتی کۆبووەوە.

ئەردۆغان لەبارەی قودس رایگەیاند: " قودس بۆ ھەرسێ ئاینی ئاسمانی نیشانەی ئاشتی ، خۆشگوزەرانی و ئیمانە. تا مردن لەپێناوی دەجەنگین، پێداگیرین لە وازنەھێنان لە مافەکانمان تایبەت بە قودسی شەریف".

ئەردۆغان لەبارەی پرسی قودس گوتیشی: "ھەرگیز رووگەی یەکەممان (قودس) بۆ بەزەیی دەوڵەتێک جێناھێڵین کە دەیان ساڵە خوێن و فرمێسک دەڕێژێت و لەسەر داگیرکردن دەژیت".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە لەناوبردنی چەکی ناوەکی لە جیھان کرد و گوتی: " پێویستە ھەموو چەکێکی ناوەکی لە تەواوی جیھان لەناوببرێن. ئەوان نزیکەی ١٥ ھەزار کڵاوەی ناوەکیان ھەیە و ھۆکاری ھەڕەشەن بۆسەر تەواوی جیھان".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "ھەروەکو چۆن ٤٥٠ ناوەندی ناوەکی لە ٣١ وڵاتی جیاواز بۆ ئێمە ھەڕەشە نییە، ھەر بۆیەش بە مەرجی پشکینی ناوەندی لایەنەکانی دیکەش بە شێوەیەکی چڕ، ھەڕەشە بۆ سەر کەس دروست ناکات. چەکی ناوەکی ھەڕەشەی راستییە بۆ سەر وڵاتەکەمان و ناوچەکە".

سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند کە ھەموو وڵاتێک مافی بەکارھێنانی وزەی ناوەکی بە شێوەیەکی ئاشتیانە ھەیە و لەمبارەیەوە گوتی: "تا کۆتایی بەرگری لە بەکارھێنانی وزەی ناوەکی بەمەبەستی ئاشتی دەکەین. پێمانوایە ھەر وڵاتێک مافی ئەوەی ھەیە. باوەڕیشمان بەوەیە کە دەبێ رێز لەو وڵاتانە بگیرێ کە دەیانەوێ پێویستی وزەی خۆیان بەم رێگایە دابین بکەن".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "لەم چەند رۆژەی دوایی دەبینین، دیپلۆماسییەت وەک ھۆکارێکی چارەسەری قەیرانەکان بە شێوەیەکی جددی رووبەڕووی رۆچوون بووەتەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın