Mümin Altaş
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بەشێکی دیاریکراوی ناوچەکانی بوومەلەرزەکە دەکات و گوتی "بیر لە کۆبوونەوەی جەماوەری ناکەم، لەوێ دەتوانین کۆبوونەوەی هاوشێوەی کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجامدەدەین".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە پەخشێکی هاوبەشی کەناڵەکانی CNN Türk-Kanal D وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "هەمووکات گوتم و دووبارە دەیڵێمەوە، کە ئێمە بیبەینەوە کەس لەم وڵاتە نادۆڕێت. ئەمە دوو جاران دوو چوار".
ئەردۆغان گوتیشی: "هیچ کات کڵچدارئۆغڵو بەرپرسیارێتی دۆراندن ناکاتە سەرخۆی. لە بری ئەوەی قسە بە هاوڕێیانی لە مێزەکە بکات توڕەیی خۆی لە مێزەکە دەردەکات".
ئەردۆغان ، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرجەم راپرسییەکان مایەپووچ بوون و بەشێکی لایەنەکان بازاڕێکی راپرسیی سەختەیان دروستکردووە و گوتی: "گەل لە ١٤ی ئایاردا راپرسی راستەقینەی ئەنجامدا، راپرسی کۆتاییش دیسانەوە گەل لە ٢٨ی ئایار ئەنجامیدەدات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، گوتی: "بەڕێز دەوڵەت (باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە) بە ئاسانکاریی روانگەی 'دەوڵەت'ەوە پرۆسەکە تێدەپەڕێنێت، زۆر بە ئاسانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تێدەپەڕێنین".