Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە فەوزی جونێدی کرد کە وەک سیمبولی بەرەنگاریی فەڵەستین ناسراوە، ئەویش دوای ئەو رووداوانەی بەهۆی راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن سەرکۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوەهاتە ئاراوە.
لە پێشوازییەکەدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، جونێدی لەگەڵ باوکی، محەمەد جونێدی هات.
هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کە لەمیانی پێشوازییەکەدا ئامادەبوو، جونێدییان ماچ کرد و قسەیان لەگەڵ کرد.
ئەردۆغان ئەو وێنەیەی نیشانی جونێدی دا کە بەرەنگاریی تێدا ئەنجامدەدات و لەلایەن ویسام هەشلەمونەوە گیراوە و بە ناونیشانی ''سیمبولی بەرەنگاریی، منداڵێکی ١٦ ساڵە'' بەشداریی لە کێبڕکێی ''وێنەی ساڵ''ی ئاژانسی ئانادۆڵو کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بە جونێدی گوت ''ئەم وێنەیە وەک وێنەی یەکەم هەڵبژێردرا. پرسیاریان لە من کرد 'کامەیان هەڵدەبژێریت'. منیش ئەمەم هەڵبژارد''.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەریەک لە ئەردۆغان و جونێدی وێنەی یادگارییان لەگەڵ جونێدی و باوکیدا گرت.