ئیستەنبوڵ
سەرۆكوەزیران توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی روووداوەكانی ئەم دواییە لەگەڵ رۆژنامەوان و نوسەران كۆبوەوە.
سەرۆكوەزیران لە كۆبوونەوەكەدا گوتی: "ئەو ھەڵمەتانەی كە لە ژێر ناوی گەندەڵی ئەنجامدران لە راستییەكەیدا خاوەن رەھەندی جیاوازە، ھەرگیز بە مەبەستێكی پاك نین. ئەم ھەڵمەتانەی كە وەكو ھەڵمەتی دادپەروەری دەبینرێن، بە مەبەستی جۆراوجۆر ئاراستە كراون. ئامانجیان ئەوە نییە بە بەردێك چەند باڵندەیەك بكوژن، بەڵكو ئامانجیان رەشەكوژی باڵندەكانە."
ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئەگەر لایەنەكی ئەرێنیی ئەم رووداوانە ھەبێ ئەویش ئەمەیە، خەڵكمان بە ئاوایەكی ئاشكرا بینی كە رێخستنێك كە ئامانجی بوونی دەوڵەتی پارالێلیان پێیە دەتوانی چی بكا. بە بۆچوونی من تاكانە قازانجی ئەم پرۆسەیە ئەمەیە. لەم پرۆسەیەدا دەیانەویست بە بیروبۆچوونێكی رێخستنی كودەتایەك دادگەیی ئەنجام بدرێ. ئێمە ئەوەمان بینی، ئامانج ئەوەبوو مافی خۆبەڕێوەبردن لە خەڵك بسەنرێ و بە دادگە بدرێتەوە. ئێمە بوین شایەتحاڵی ئەمە و بەڕھەڵستیمان لێكرد و بەردەوام دەبین لەبەر ھەڵەستی. دیسان جەخت لەوە دەكەمەوە حكومەت لە توركیا تەنیا بە ھەڵبژاردن دەستبەكار دەبن و بە ھەڵبژاردن لا دەبرێن. جگە لە ئیرادەی گەل لە هێزی هیچ كەسێكدا نییە حكومەت بگۆڕێ. ھەرگیز دەرفەت بەم شتە نادەین."
ئەردۆغِان ئاماژە بەوەدا كە لە مێژووی كۆماری توركیادا ھەنگاوە بوێرانەیان ناوە و گوتی: "بە دروشمی (بەسە ئیتر گوتن بڕیاریش ھی گەلە) كارمان كردووە و ھەمووكات لە ھەوڵی ئەوەداین ئەم قسانە پڕبكەینەوە. كۆمەڵێ چاكسازیمان ئەنجامدا، ھەموو ھەوڵكمان دا ئیرادەی گەل ببێتە دەستەڵات و لەسەر ئەو رێگایە بەردەوام دەبین."
سەرۆكوەزیر هەروەها گوتی: "ئەم ھەڵمەتە 14 مانگ بە نھێنیی و دواتر لە 17ی كانوونی یەكەمدا ئەنجامدرا. ئەو ھەڵمەتانەی كە لە ژێر پەردەی گەندەڵی ئەنجامدران لە راستییەكەیدا خاوەن رەھەندی جیاوازە، ھەرگیز بە مەبەستێكی پاك نین. بەداخەوە ئەمە بەسەر وڵاتەكماندا هات و ھێشتاش دێ. لە رابردووش ئەم شتانە رووی دابون، ئەمانە دەزانین. سەروەرتان ئاگادارن بەم شتانە. با ئێستا سەروەرتان بێ و ئێوە رزگار بكا."
ئەردۆغان ئەوەش گوتی: "ئەم ھەڵمەتانە ھەروەك چۆن بە شێوەیەكی دژی دادپەروەری دەستیپێكرا، ھەروەھا بە شێوەیەكی نادادپەروەری درێژەی پێدرا. ئێمە بە توندی لە دژ ئەم شتە وەستاین. بینیمان كە بە بیانوی گەندەڵی ھێرش ئەنجام دەدەن ئەگەر لایەنێكی ئەرێنیی ئەم رووداوانە ھەبێ ئەویش ئەوەیە، خەڵكمان بە ئاشكرا بینی كە رێخستنێك كە ئامانجی بوونی دەوڵەتی پارالێلیان پێیە دەتوانی چی بكا. بە بۆچوونی من تاكانە قازانجی ئەم پرۆسەیە ئەمەیە. كە فێلیان ئاشكرابوو گوتیان، ئەردۆغان لە پەردەی سەرەوە قسە دەكا. ئێمە لە ئیرادەی گەلەوە دێن نەك ئێوە. ئێوە لەوێ دامەزران. لەلایەك كەسانێ دامەزراو لەلای دیكەش كەسانی لەلایەن خەڵكەوە ھەلبژێردراو. ئەگەر لەم وڵاتە دەستەڵاتی بە شەرت و مەرج ھی خەڵك بێ، ئێمە لەلایەن ئەو خەڵكەوە ھەلبژێردراون. سەرەرای ئەم ھەمووانە ئێوە دەڵێن لە سەر ناوی خەڵك ئەم شتانە دەكەین!"