Sinan Uslu
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "هەندێک جار بە پەژارە و و هەندێک جاریش بە توڕەییەوە چاودێریی ئەو ناهۆشیارانە دەکەین کە بێ ئاگا لە رابردووی وڵاتەکەیان و ئەمڕۆی جیهان، هەوڵ دەدەن بۆ تێکدانی مۆراڵ و شکاندنی ئومێدی گەلەکەمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێکیدا لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە ساڵی نوێدا، هیوای خواست ساڵی نوێی زایینیی ببێتە مایەی خێر بۆ وڵات، گەل و هەموو مرۆڤایەتی.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەگەر بۆ گەنجانی ئەمڕۆی باس بکەین، زۆر رووداومان بەسەردا هاتووە کە مایەی گوێ لێ گرتنن وەک رووداوەکانی پێش زایین کە لە مێژوودا روویانداوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی هەدەپە لە بازنەی دیاربەکر، سەمرا گوزەل رایگەیاند "نامانەوێت لقوپۆپی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە پەرلەماندا ببینین".
گوتیشی: "خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ نەچووە، پشتیوان بەخوا بەفیڕۆش ناچێت. بەردەوام دەبین لەسەر وشککردنی سەرچاوەکانی مەترسی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند "پارتەکەی ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و ئەندام پەرلەمانەکانی چاویان لە خۆشەویستە چەکدارەکانی ناو شاخەکانە کە چییان پێی بڵێن".
گوتیشی: "بە زاراوەکانی خۆیان 'پارتەکەی ئەتاتورک' جەهەپە-یان گۆڕیوە بۆ دەسکی دەروازەی قەندیل".