Mehmet Tosun
19 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەوە دەبینین کە کرێ لە گەورەشارەوانییەکان بە رێژەیەکی جددی بەرزبووەتەوە. ئەمە ئەخلاقی و مرۆیی نییە. لە رێگەی یاساوە رێگە بەم هەڵپەرستییە نادەین".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە پەخشێکی هاوبەشی کەناڵی TRT Haber هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
سەرکۆماری تورکیا، باسی لە ناوچەکانی بوومەلەرزە کرد و گوتی: " بۆ ئەوەی لە بواری خانووبەرەدا ماف لەدەست نەچێت ئەوا تیمەکانمان بە وردی کارەکانیان ئەنجامدەدەن".
ئەردۆغان، ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی شاری ئیستانبوڵ و مەترسییەکانی بوومەلەرزە کرد و گوتی:
"رێگە نادەین دانیشتووی زیاتر بۆ ئیستانبوڵ بێت. ژمارەی چڕی دانیشتووان لە ناوچە مەترسیدارەکانی ناوەندی ئیستانبوڵ، بەو ناوچانە دابەش دەکەین کە مەترسیی بوومەلەرزەی کەمترە".
ئەردۆغان، گوتیشی: "لە ئیستانبوڵ دوو شاری جیاوازی یەک ملیۆن دانیشتوو درووست دەکەین ئەم دوو ناوچەیەی نیشتەجێبوون کە لە هەردوو بەری شارەکە درووست دەکەین دەبێتە نموونەیەکی مۆدێرنی نیشتەجێبوون".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەردوو بەری ئیستانبوڵ پێویست بە ١٣٠ ملیۆن مەتر دووجا هەیە و گوتی:
"شوێنەکان دیاری کرا و بۆ ئەوانە بەکاردەهێندرێت کە دەیانەوێت وەرچەرخان لە باڵەخانە جێ مەترسییەکانیان بکەن".

ئەردۆغان، گوتیشی: "رۆژمێری پێنج ساڵیمان ئامادەکردووە. پرۆژەکە نەک تەنها ئیستانبوڵ بەڵکو مارمارا و تراکیاش لەخۆدەگرێت. لەبەرامبەر کارەساتەکان پلانی ستراتیژیی ئیستانبوڵ جێبەجێ دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی راگەیاند کە ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندى دارایى ئیستانبوڵ له ١٠ ساڵى داهاتوودا بخه‌نه ریزى ١٠ ناوه‌ندى یه‌كه‌مى جیهان.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "وەرن با پێکەوە دەست لەناودەست، شارەکانمان، گوندەکانمان بە پلانی نوێ، بە پرۆژەی نوێ پارێزراوتر بکەین".
ئەردۆغان، سەبارەت بە کەشتیی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو دانەی دیکە بە هەمان گەورەیی درووست دەکەن و گوتی: "بەمشێوەیە هێزەکانمان لە دەریا زۆر زیاتر دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی كاریگه‌ر له دژى ئه‌وانه بەڕێوە دەبەن كه مه‌یلى لهرێلادهریان هه‌یە وه‌ك LGBT كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێكهاته‌ى خانه‌واده‌كان دروستده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان، باسی لە پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو گەنجانە کرد کە دەیانەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن و گوتی: "بێ دانه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ بڕى ١٥٠ هه‌زار لیره قه‌رزى هاوسه‌رگیرى بێ سو‌و به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه تازه هاوسه‌رگیریان كردووه".
ئەردۆغان، گوتیشی: "لە گازی سرووشتیی دەریای رەشەوە بۆ خێزان و لاوان دابین دەکەین. لە بانکی خێزان و لاوان ئەمانە پاشکەوت دەکەین".
سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان، سەرکۆماری تورکیا گوتی: "بەهیچ شێوەیەک رێگە بە توندوتیژی دژی ژنان نادەین. لە دژی ئەمانەدا لە سەرجەم یاساکانمان زۆر بە پێداگرییەوە کارپێدەکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەش کرد کە لە چاوی ئەوانەوە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەگەڵ هاووڵاتیانی کوردی وڵاتەکەی جیاوازە و گوتی: "لە چاوی ئێمەدا پەکەکە جیاوازە، برا کوردەکانمان جیاوازن. ئێمە ناتوانین برا کوردەکانمان پێکەوە لەگەڵ پەکەکە وێنا بکەین".
ئه‌ردۆغان سەبارەت بە پەیوەندیی کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ پەکەکە-هەدەپە گوتی: "باى باى كه‌مال، به شێوه‌یه‌ك ملكه‌چى داواكارییه‌كانى په‌كه‌كه-هه‌ده‌په بووه، ته‌نانه‌ت ناتوانێ بڵێ 'رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە'، ناشیڵێت".
ئەردۆغان، گوتیشی: "مامەڵەیەکی وای لەگەڵ تیرۆریستان کردووە کە ناتوانێت لەبەرامبەر سووکایەتیکردنی هەدەپە بە جەهەپە دەمی بکاتەوە و یەک وشە بڵێ. بای بای کەمال ئەوە ناهێنیت، تۆ رۆیشتووی دەڕۆی".
ئه‌ردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە دواى ١٤ی ئایار بۆ توركیا ده‌بێته قۆناغى دووباره هه‌ڵسانه‌وه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغى ههڵسانهوهیهدا توركیا ده‌چێته نێو قۆناغێكى نوێوه".
ئه‌ردۆغان، گوتیشی: "له قۆناغى داهاتوودا خێزان و گه‌نجان ده‌بنه كارى یه‌كه‌مى له‌پێشینه‌ى ئێمه. گرنگى ته‌واو به به‌هێزكردنى خێزان و پشتیوانیكردن له گه‌نجان ده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان لەبارەی سوودان گوتی: "به نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى پێشهاته‌كانى سوودان ده‌كه‌ین.ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى جه‌زائیر كۆبووینه‌وه. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ى سوودان ده‌كه‌م. هیواده‌خوازین ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه‌نێن و سوودانییه‌كان پێكه‌وه به‌رده‌وام بن له بونیاتنانه‌وه‌ى داهاتووى وڵاته‌كه".