ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ گوتی: "له په‌یوه‌ندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئۆباما داوای تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌م بۆ كۆبانێ كردبوو. پاڵپشتیكردنی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه جێی قبوڵ نییه. یه‌كه‌م هه‌نگاو کە جێی قبوڵ بێ هاوكاریكردنی سوپای ئازادی سوریایه، دووه‌میش پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه به هه‌مان شێوه."
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌ن بۆغای شاری ئه‌نقه‌ره پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ لیتوانیل و ئه‌ستۆنیا، روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا و رایگه‌یاند كه له سه‌ردانه‌كه‌دا قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێ.
ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد كه سبه‌ی سه‌ردانی وڵاتی لیتوانیا و رۆژی دواتر به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ستۆنیا بهڕێدهكهوێ و 24ی مانگیش دەگەڕێتەوە تورکیا.
سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ پیاوه بازرگانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كا و ئاماژه‌ی به پێشخستنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوانیان كرد و گوتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته له ئاستێكی زۆر باشه، به گشتی تاوتۆێ قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین. هه‌ردوو وڵاتی لیتوانیا و ئه‌ستۆنیا له دانوستانی قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌موو كاتێك لای ئێمه بوونه و پشتگیری‌یان لێمانكردوه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوتاكانی، باسی دواگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه یه‌كه‌مجاره ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌و سه‌ردانانه به‌شداری بكا.
ئاماژی به‌وه‌شكرد كه له بواری زانستیشدا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێن و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی گه‌لاتاسه‌رای و میمار سینان به‌شدارییان له سه‌ردانه‌كه كردووه.
ئه‌ردۆغان دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا کە گوتی: "به تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه رێگەیه‌ك ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه له چ هه‌نگاوێكه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رەچاوی چ رێگەیه‌ك ده‌كه‌ن؟ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له بەشێک لە میدیا نێودهوڵهتییەکاندا هاتووه كه واشنتۆن فشاری خستووه‌ته سه‌ر توركیا؟" ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا رایگەیاند سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباماوە كردووه و گوتی: "ئێمه ئه‌م داواكارییه‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد. پاڵپشتیكردنی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه جێی قبوڵ نییه، پیش‌تر هه‌مان شتمان گوتوبوو. یه‌كه‌م هه‌نگاو كه جێی قبوڵ بێ هاوكاریكردنی سوپای ئازادی سوریایه، دووه‌میش پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه به هه‌مان شێوه. هێزه‌كان له كۆبانێ ته‌نیا به‌رگه‌ی دوو رۆژ ده‌گرن، به پێویستی ده‌زانم ئه‌مانه روون بكه‌مه‌وه. ئیتر ده‌بینین كه گوته‌بێژه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری گوته‌بێژه‌كان هه‌ڵده‌ستن قسه ده‌كه‌ن و میدیاكانیش به بۆچوونی خۆیان جیاواز لێكیده‌ده‌نه‌وه، پێویسته ئه‌مه بزانرێ."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرایكرد كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی ئه‌م دواییه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا روونه و گوتی: "ئه‌و چه‌كانه‌ی له رێی ئاسمانه‌وه بۆ په‌یه‌ده هه‌ڵدرا. هه‌ندێكیان كه‌وتنه ده‌ستی داعش، ئێستا خۆشیان ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد. ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی له‌م جۆره نه باسده‌كرێ و نه پێناسه ده‌كرێ. ئێوه پشتگیری كێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی چ شوێنێك ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك ئاشكرایه."
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد كه له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی موسڵیش هه‌مان شت بینرابوو و گوتی: "به‌داخه‌وه لێره‌ش رووبه‌ڕووی هه‌مان تابلۆ ده‌بینه‌وه. دوو رۆژ تێپه‌ڕبوو، ئێستا له رۆژی چواره‌م و پێنجه‌مین. كۆبانێ نه‌كه‌وت. تێناگه‌م له‌وه‌ی بۆچی كۆبانێ بۆ خۆیان شوێنێكی ستراتیژییه، چونكه له كۆبانێ خه‌ڵكی سڤیل نه‌ما. 200 هه‌زار كه‌س بۆ توركیا هاتن. له كۆبانێ دوو هه‌زار كه‌س ماوه كه شهر بكا. پێشتر پێشمه‌رگه به به‌ڵێ وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌دایه‌وه، به‌ڵام ئێستا رێگە به به‌شێك له هێزه‌كانی ده‌دا بۆ كۆبانێ. هه‌روه‌ها پێیانمان راگه‌یاند كه هاوكارییان ده‌كه‌ین."
گوتیشی: "بڕیاری ئه‌وه‌ی توركیا له چ خاڵێك تێپه‌ڕده‌بێ، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ستراتێژی خۆیان هه‌یه و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه دروست نابێ. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو خۆیان له په‌یوه‌ندیدان، ئه‌وان به ته‌نیا قسه ناكه‌ن، به‌ڵكو كارده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها باسی لەوەشکرد كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) و هاویشتنی هه‌نگاوه‌كان له سوریا، پێویسته له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سوریا و گروپه میانڕەوەكاندا كار بكرێ و گوتی: "چونكه هه‌ر هاوكارییه‌ك كه به په‌یه‌ده ده‌درێ، به مانای یارمه‌تیدانه به په‌كه‌كه. هه‌ر هاوكارییه‌ك به په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ده‌درێ به مانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا دێ. ده‌مانه‌وێ ئه‌مه بزانن كه به ئاشكرایی پێیانمان راگه‌یاند."
له وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی دیکەدا کە گوتی: "له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌تان له ئه‌فغانستان به شێوه‌یه‌كی روون ئاماژه‌تان به‌وه‌كرد كه هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده ناكه‌ن و دوای گەڕانەوە په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئۆباما ئه‌نجامدا و رۆژی دواتر هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده نێردرا. ئایە لەو په‌یوه‌ندییه‌دا چیتان گوتووە سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده بكرێ چی رووده‌دا؟ چونكه له‌م روونكردنهوهیە ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه مۆڵه‌تی تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی دراوە، به‌ڵام به‌رامبه‌ر وەستانی هاوكاری چه‌ك. ده‌توانن زیاتر له‌مباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه بكه‌ن؟" ئه‌ردۆغان گوتی: "تێگه‌یشتووی له راستی. منیش ده‌مه‌وێ باسی ئه‌مه بكه‌م. واتە سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت. له‌به‌رچی هه‌ڵه‌یه ئه‌وەش ده‌ركه‌وت. به‌شێك له چه‌كه‌كانی جۆری C-130 كه‌وته ده‌ست په‌یه‌ده، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی دیكه كه‌وته ده‌ستی كێ؟ كه‌وته ده‌ست داعش. داعش چه‌ند رۆژێكه له سایته‌كانی خۆیان په‌خشی ده‌كا. گشت سندوقه‌كان ده‌كه‌نه‌وه. لێره‌دا كێ چۆن هاوكاری ده‌كا به روونی دیاره. روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له چه‌كه‌كان كه‌وته ده‌ست داعش روونكردنه‌وه‌یه‌كی دروسته؟ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره نابێ. رێگەچاره‌ی دیكه هه‌یه كه به ئه‌قڵ و لۆجیک جێبه‌جێ ده‌كرێ."
news_share_descriptionsubscription_contact



