Mazın Asad
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
نجامێنا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێوڕەسمێکی فەرمی لە لایەن سەرکۆماری چاد، ئیدریس دەبی پێشوازی لێکرا.
لە شوێنی رێوڕەسمەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نجامێنا بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و ھاوتا چادیەکەی سروودی نیشتمانی تورکیا و چاد خوێندرایەوە.
پاش سڵاوکردنی ئەردۆغان لە سەربازان، شاندی ھەردوو وڵات خۆیان بە یەکتر ناساند.
دواتر ئەردۆغان و دەبی تەوقەیان کرد و لە لایەن رۆژنامەوانانەوە وێنەیان گیرا.
لە رێوڕەسمەکەدا ھەریەک لە ھاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووریی، نیھاد زەیبەکچی و وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی، ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا و وەزیری کولتوور و گەشتیاریی، نومان کورتوڵموش و وەزیری دارایی، ناجی ئاغباڵ و وەزیری پەروەردە، عیسمەت یڵماز و وەزیری بەرگریی، نورەددین جانیکلی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسڵان ئامادە بوون.
ئەردۆغان و ئیدریس دەبی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری چاد کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەن و پاشان بەشداری لە کۆبوونەوەی شاندی نێوان ھەردوو وڵات دەکەن.
لە دوای واژووکردنی چەند رێککەوتننامەیەک و سازکردنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە نێوان سەرکۆماری ھەردوو وڵات، خوانێک لەسەر شەرەفی ئەردۆغان ساز دەکرێت.