Adem Şalvarcıoğlu,Pizaro Gozali İdrus
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌وره‌ترین قورئانی پیرۆز كه له‌سه‌ر دار نووسراوه‌ته‌وه و له ئیندۆنیزیا نمایش ده‌كرێت، گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت.
هه‌ر 30 به‌شه‌كه‌ی ئه‌و قورئانه پیرۆزه كه له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌كبه‌ر قورئان ئەلكهریم له شاری قلمبانی نمایش ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دار نووسراوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌یان 1.77 مه‌تره و 1.4 مه‌تریش پانن.
هاووڵاتی ئیندۆنیزی، شۆفواتیلا مۆزایب، كه به هونه‌ری خۆشنووسییهوه سه‌رقاڵه و ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی له‌سه‌ر دار نه‌خشاندووه، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه له ساڵی 2001دا ده‌ستی به‌كاری نووسینه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان كردووه له‌سه‌ر دار و له ساڵی 2009دا ته‌واوی كردووه.
مۆزایب باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی نه‌بوونی پشتیوانی ماددی و كه‌می ئه‌و داره‌ی به‌كارهێناوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له نۆ ساڵدا ته‌واو كردووه.