Cem Genco
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
هاتای - AA
چێشتلێنه‌رێكی هاتای به هونه‌رێكی ورد وێنه‌ی ناوداران له‌سه‌ر شووتی ده‌كێشێت.
خه‌لیل بۆزكورتی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه چێشتلێنه‌رێكی شارۆچكه‌ی ئه‌نتاكیه سەر بە پارێزگای هاتایه، به‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر شووتی ده‌یانكێشێت، سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
بۆزكورت دوای ئه‌زموونێكی زۆر چێشلێنه‌ری له میوانخانه‌كانی ئه‌نتاڵیا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆی كه ئه‌نتاكیه و له كاته به‌تاڵه‌كانیدا به نه‌شته‌ر و چه‌قۆ وێنه له‌سه‌ر شووتی ده‌كێشێت. ناوبراو وێنه‌یه‌ك به‌نزیكه‌ی چوار كاتژمێر ته‌واوده‌كات.
ئه‌م چێشتلێنه‌ره كاته به‌تاڵه‌كانی به وێنه‌كێشان ده‌باته‌سه‌ر و تا ئێستا وێنه‌ی ئه‌تاتورك، بارشمانچۆ، جه‌م كاراجا، مایكڵ جاكسن، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، ئه‌نجێلینا جولی، لانا دێل رێی، چارلی چاپلین، بۆب مارلی، جه‌یسن ستاسم ، مارلین مۆنرۆ و چه‌ندین ناوداری جیهانیی له‌سه‌ر شووتی كێشاوه.
له‌گوته‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو بۆزكورت گوتی، "له‌منداڵییه‌وه خولیای وێنه‌كێشانم هه‌بووه. له‌كاته بهتاڵهكانمدا وێنه ده‌كێشم. له‌به‌رئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌م چێشتلێنهرییه، ئه‌وه به‌بیرمدا هات كه وێنه له‌سه‌ر شووتی بكێشم. ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌مه‌وێت وێنه‌كانم پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندان بكه‌م".