Abdullah Shukur
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکی ئیسرائیل ریڤین ریڤلین بەھۆی ناردنی چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن تورکیاوە بۆ ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئیسرائیل ریڤین ریڤلین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ریڤلین بەھۆی ناردنی چەند ئۆتۆمبێڵێکی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن تورکیاوە بۆ ئیسرائیل، سوپاسی خۆی ئاراستەی ئەردۆغان کردووە.
ئیسرائیل بە ھۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە داوای ھاوکاری لە تورکیا و چەند وڵاتی دیکە کردبوو.