Hakan Çopur
02 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە شاری ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەڕێوەچوو.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بۆ دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەی کار بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن و لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پارە بۆ رێکخراوەکە کۆدەکەنەوە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا ئۆپەراسیۆن بۆسەر ١٢ ناونیشانی جیاواز ئەنجامدرا و ١٢ گومانلێکراو دەستگیر کران کە پێشتر بڕیاری دەستبەسەر کردنیان بۆدەرکرابوو.
لە شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەکە و چەند ئامێرێکی دیجیتاڵیدا.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان بەردەوامە.