İlyas Kaçar
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئیستانبوڵ، چەند گومانلێکراوێک بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی داعش ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ١٦ ناونیشانی جیاواز ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکران و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.