ئیزمیر.. ٢٥١ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
Izmir
ئیزمیر – AA
له هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه و دیكیلی پارێزگای ئیزمیر ٢٥١ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگای نایاسایی بچنه وڵاتی سێیه‌م.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له چوار به‌له‌می پلاستیكیدا له سنووره ئاوییه‌كانی ئاڵتنكوم، كاراعه‌بدوڵڵا بورنو و گه‌ره‌نجه له قه‌زای چه‌شمه هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه وڵاتی سێیه‌م. تیمه‌كان گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و به‌له‌مه‌كانیان راگرت و هه‌ر ١٥١ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانیان ده‌ستگیركرد كه ٨٢یان ئه‌فغانی، ٥٠یان سووریی، ١٧ سۆماڵی، یه‌كێكیان عێراقی و یه‌كێكی دیكه‌یشیان یه‌مه‌نی بوو.
تیمه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئڵیجا-ش به‌له‌مێكی پلاستیكییان راگرت و ٢٩ فه‌ڵه‌ستینی و پێنج سووری‌یان ده‌ستگیركرد.
له سنووره ئاوییه‌كانی باده‌ملی له قه‌زای دیكیلی له دوو به‌له‌می چوپدا ٤٣ سووریی، پێنج فه‌ڵه‌ستینی و ١٨ئه‌فغانستانی كه كۆچبه‌ری نایاسایی بوون ده‌ستگیركران له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی قاچاخچییه.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرانه وشكانی، ئه‌و ٢٥١ كۆچبه‌ره نایاساییه كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵ بوون، راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی گشتی كۆچی ئیزمیر كران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن