Halil Fidan
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئیزمیر - AA
لە قەزاكانی دیكیلی و فۆچا سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٥٦ په‌نابه‌ر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ناو به‌له‌مێكی پلاستیك له كه‌ناراوه‌كانی قەزای دیكیلی داوای هاوكارییان كردووه، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران و ٣٠ په‌نابه‌ریان رزگاركرد كه چاوه‌ڕوانی هاوكاریی بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی قەزای فۆچا، تیمه‌كان ٢٦ په‌نابه‌ری دیكه‌یان رزگاركرد كه به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، په‌نابه‌ره‌كان كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.