Yusuf Soykan Bal,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
ئیزمیر - AA
لە شارۆچکەکانی چەشمە و دیکیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٦٩ کۆچبەر کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورەکان ببەزێنن، دەستگیرکران.
دوای ئەوەی هەواڵگری هەبوو دەربارەی گرووپێکی کۆچبەر کە لە کەنداوی لدیر سەربە شارۆچکەی چەشمە بەنیازن لە رێگەی بەلەمی چوپەوە بپەڕنەوە، تیمەکانی هێزی ئەمنی کەنار دەریا، گەیشتنە ناوچەکە.
بەلەمە چوپەکە دەوەستێنرێت و ٣١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکرێت کە ١٤یان ئافرەت و سێیان منداڵ بوون و هەڵگری رەگەزنامەی سۆماڵ، سووریا، کۆنگۆ و فەڵەستین بوون.
لە لایەکی ترەوە بەلەمێکی تر لە لایەن تیمی راداری مۆبایلی ئاسایشی کەنار دەریا لە کەناراوەکانی بادەملی سەربە شارۆچکەی دیکیلی دەستگیرکران.
لە بەلەمەکەدا، ٣٨ کۆچبەر کە ١١یان ئافرەت و ٢١یان منداڵ بوون و هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان بوون دەستگیرکران.
کۆچبەرە نایاساییەکان دوای رێکارەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کران.