Mehmet Emin Mengüarslan
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2021
ئیزمیر – AA
به‌هۆی باران بارینی به‌لێزمه‌وه، ئاو له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئیزمیردا كۆبۆوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌ی ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٢:٣٠ ناوچه‌ی چیغلی له ئیزمیر گرته‌وه، ژماره‌یه‌ك ماڵ و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتن و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌هۆی بارانه‌كه‌وه رێگای كۆڵانێك له‌و ناوچه‌یه داخرا و ئۆتۆمبێلێكی راگیرا‌و زیانی به‌ركه‌وت.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ردانی ئاوی كه‌ڵه‌كه‌بوو.