Yunus Okur
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئەرزەڕۆم - AA
چاودێریی وردی سەربازانی سوپای تورکیا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) بە مەبەستی رێگرییکردن لە چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە تێکدانی ئارامی و خۆشگوزەرانی وڵات بە هاوکاریی و پشتیوانیی گوندپارێزان بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکان بێ گوێدانە شەو و رۆژ لە ناوەندی شار و گوندەوارەکان، هاوکات لە دەرەوەی وڵات بەردەوام بەدوای تیرۆریستانەوەن و بۆ چەندین هەفتە لە ناوچەکاندا دەمێننەوە و درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن و لە مانگی ئابیشدا گورزی کوشندەیان لە رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کویکردوونەتەوە لە نێوان رۆژانی یەک بۆ ٣١ی ئاب لە ئەنجامی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدا، ١١ کەس لە هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە. دوو هاووڵاتیی مەدەنی و ١٩ کەسی دیکەی سەربە هێزە ئەمنییەکانیش کە برینداربوون، خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
هێزە ئەمنییەکان درێژەیان داوە بە ئۆپەراسیۆنە وشکانیی و ئاسمانییەکانیان بە مەبەستی رێگرییکردن لە چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە تێکدانی ئارامی. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی ئابدا، ١٧٠ تیرۆریست کە ژمارەیەکیان بەناو پلەی باڵایان هەیە لە رێکخراوەکەدا لە چالاکی خراون.
لەو ئۆپەراسیۆنانەشدا کە بۆ سەر باڵی گەنجانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە زۆربەی پارێزگاکان ئەنجامدراون لە کۆی ٢٥٣ دەستبەسەرکراو کە بەرپرسانی هەدەپە و دەبەپەیان لەنێودابووە، ٧٠یان لە لایەن دادگاوە فەرمانی بەندکردنیان بۆ دەرکراوە.