Ferdi Türkten,Aylin Sırıklı,Aynur Ekiz
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی دادگای باڵای توركیا، ئیسماعیل روشتو جیریت رایگەیاند "هێزی ته‌نیا و دڵنیا كه بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دادگاییكردنی هاووڵاتی ده‌وڵه‌تێكی بیانی، ئه‌و دادگا سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه‌ن كه به‌ناوی گه‌لی توركه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادگا به‌كارده‌هینن".
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی دادوه‌ری كه له ناوه‌ندی كۆنگره و كولتووری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕیوه‌چوو، ئیسماعیل روشتو جیریت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئیسماعیل روشتو جیریت گوتی: "هێزی ته‌نیا و دڵنیا كه بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دادگاییكردنی هاووڵاتی ده‌وڵه‌تێكی بیانی، ئه‌و دادگا سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه‌ن كه به‌ناوی گه‌لی توركه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادگا به‌كارده‌هینن. ئەو وڵاتە بیانییانەی کە بانگەشەی ژیاندنەوە و بەرزکردنەوەی پرەنسیپەکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و یاسا سەروەریی دەکەن، پێویستە سەرەتا رێز لە سەروەریی دەوڵەتی کۆماری تورکیا بگرن کە لە رێگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە دەپارێزرێت".