Aykut Karadağ
26 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند بە بەشداری ٨٢٠ لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ-٢٥ عەریفی پسپۆڕی جەندرمە شەهید مستەفا ئەسەر" بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکانی تیرۆریستان لە دیاربەکر.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بە بەشداری ٨٢٠ کەس کە لە کارمەندانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی دیاربەکر و گوندپارێزان پێک هاتوون و بەسەر ٥٢ تیمدا دابەش کراون، دەستی کردووە بە "ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ-٢٥ عەریفی پسپۆڕی جەندرمە شەهید مستەفا ئەسەر".
لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەیشدا، دوو ملیۆن و ١٨٠ بنڕەگی شەدانە، ٢٦٠ هەزار بنڕەگی سکونک، ٣٣ هەزار و ٤٠٠ گرام حەشیش، ٣٩ هەزار و ٤٠٠ گرام تلیاکی تۆز، سۆندە بەدرێژی چوار هەزار و ٧٦٥ مەتر و دوو ماتۆڕی ئاو دۆزراونەتەوە لە ٥٠ خاڵی جیاواز لە ناوچەی توراڵی سەربە قەزای هانی لە پارێزگای دیاربەکر.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستیان بە پشتیوانی هاووڵاتییان کراوەتەوە.